خبر 2019-03-22 15:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
بەڕێوەبەری میراتی فەرهەنگیی و گەشتیاریی کوردستان:

زیاتر لە 42 هەزار موسافری نەورۆزی لە کوردستانن

بەشی کوردستان/کوردی- موحسێن عەلەوی بەڕێوەبەری میراتی فەرهەنگیی و گەشتیاریی کوردستان ڕایگەیاند: لە سەرەتای نەرۆزەوە تا ئەمڕۆ 2ی خاکەلێوە 42 هەزار و 421 گەشتیاری نەورۆزی لە کوردستان جێگیر بوونە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موحسێن عەلەوی زیادی کرد 6 هەزار و 913 کەس لە گەشتیارەکان لە هۆتێلەکاندا، 47 کەس لە شوقەکان، 3 هەزار و 846 کەس لە یەکە گەشتیارییەکان، 4 هەزار و 596 کەس لە خێوتی موسافری و 11 هەزار و 478 کەس لە ناوەندەکانی ئیدارەی پەروەردە و 3 هەزار 934 کەس لە مێوانخانەی ئیدارەکان جێگیر بوونە.

بەڕێوەبەری میراتی فەرهەنگیی و گەشتیاریی کوردستان 257 جار سەردانی ناوەندەکانی جێگیر کردنی گەشتیارانی کردووە و 178 جاریش ڕێستورانت و هوتێلەکانی بەسەر کردۆتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.