خبر 2019-03-21 16:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

گەشتی ئاسمانیی نێوان عەنتاب و هەولێر دەستیپێکرد

بەشی تورکیا- یەکەم گەشتی ئاسمانیی عەنتاب بۆ هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجام درا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە یەکەم گەشتی ئاسمانییدا کە لە فڕۆکەخانەی عەنتابەوە بەرەو هەولێر لەلایەن ئانادۆڵوجێتەوە ئەنجام درا، سەرۆکی ژووری بازرگانی، تونجای یڵدرم و ئەندامانی ژوورەکە بەرەو هەولێر رۆیشتن.

گەشتەکانی نێوان عەنتاب-هەولێر حەفتانە سێ رۆژ لەلایەن ئانادۆڵوجێتەوە ئەنجام دەدرێن و رۆژانی شەممە، دووشەممە و چوارشەممە لە عەنتابەوە کاتژمێر ٠١:٤٠ و لە هەولێرەوە کاتژمێر ٠١:٠٠ بەڕێدەکەون.

چاوەڕوان دەکرێت بەهۆی گەشتە ئاسمانییەکانەوە، ئاستی جموجۆڵی بازرگانیی و گەشتیاریی نێوان هەردوو شار و تورکیا و عێراقیش بەرزبوونەوە بەخۆوە ببینن.

سەرچاوە: ئانادۆڵۆ

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.