کوژران و بریندار بوونی 8 هێزی عێراقی لە باکووری بەغدا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له‌باكووری به‌غدا، له‌كاتی پشكنینی ناوچه‌یێک له‌قه‌زای تارمیه، ئه‌فسه‌رێک و دوو سه‌ربازی كوژران و پێنج سەربازی تریش بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سۆمه‌ریه‌نیوز، بڵاوی كردوه‌ته‌وه: "ئه‌مڕۆ له‌كاتی پشكنینی هێزه‌كانی سوپای عێراق لهناوچهیێكی قه‌زای تارمیه لە باكووری به‌غدا، له‌لایه‌ن ژماره‌یێک چه‌كداره‌وه په‌لاماری هێزه ئه‌منیه‌كان دراون و بە هۆی هێرشەکەوە ئه‌فسه‌رێک به‌پله‌ی رائد و دوو سه‌ربازی کوژران و پێنج سەربازی دیکە بریندار بوون".
ئێستا هێزێكی ئه‌منی زۆر بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌رووداوه‌كه كۆبوونه‌ته‌وه و ده‌ستیان به‌لێكۆڵینه‌وه كردووه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران