75%ی پڕۆژه‌کانی وه‌به‌رھێنانی سلێمانی به بۆنه‌ی قه‌یرانی دارایییه‌وه په‌کیان که‌وتوووه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌به‌رھێنانی سلێمانی ڕایگه‌یاند: له ماوه‌ی 4 ساڵی ڕابردوودا قه‌یرانی دارایی 75%ی پڕۆژه‌کانی وه‌به‌رھێنانی له سلێمانی وهستاندوووه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌زیز سه‌عید به‌رێوه‌به‌ری گشتیی وه‌به‌رھێنانی سلێمانی ئاشکرای کرد: به‌ھۆی ئه‌و قه‌یرانه دارایییه‌ی له 2014ه‌وه دروست بوو، 75%ی پڕۆژه‌کانی وه‌به‌رھێنان له سلێمانی وه‌ستاون.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: شه‌ڕی داعش، ئاڵۆزی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ھه‌ولێر و به‌غدا و ململانێی نێوان لایه‌نه سیاسییه ناوخۆیییه‌کانی ھه‌رێم کاریگه‌رییان ھه‌بوو له‌سه‌ر دابه‌زینی ئاستی وه‌به‌رھێنان له ھه‌رێمدا به‌ڵام له ھه‌مووی کاریگه‌رتر سیسترمی پاشه‌که‌وتی مووچه بوو.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌به‌رھێنانی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که وه‌زاره‌تی پلاندانان پلانێکی ڕێکخراوی نییه بۆ که‌رتی وه‌به‌رھێنان.
ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه که پڕۆژه‌کانی وه‌به‌رھێنان له ھه‌ولێر زیاتره به‌راورد به سلێمانی.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران