سلێمانی داوای دەسەڵاتی زیاتر و لامه‌رکه‌زییه‌ت ده‌کات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت: "نه‌بوونى ده‌سه‌ڵات له به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی فه‌رمانگه‌کان له‌وان کشتوکاڵى سلێمانى -بۆ گرێبه‌سته‌کان و هاورده و هه‌نارده و کرینى سه‌ماد- واى کردوووه ده‌بێت هه‌موو کات بگه‌رێته‌وه بۆ هه‌ولێر".
شاڵاو جه‌مال به‌رێوه‌به‌رى گشتیى کشتوکاڵى سلێمانى له لێدوانێکدا ڕای‌گه‌یاند: "ئێمه وه‌ک وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌کان وه‌رگرینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى جووتیارێک که کارێکى بازرگانى ده‌کات، تا ده‌گاته هه‌ولێر کاره‌کان ڕۆتینى زۆرى ده‌وێت بۆیه پێویست به گه‌ڕانه‌وه ناکات و داواى لامه‌رکه‌زیه‌تى ئیدارى ده‌که‌ین".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو که بۆ باشترکردنى ڕه‌وشى کشتوکاڵ پێویسته بودجه‌ى تایبه‌تى بۆ دابنرێت و بووژاندنه‌وه‌ى کشتوکاڵ زیاترکردنى هه‌لى کار دروست ده‌کات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران