هاکان فیدان: گرووپه تیرۆریستییه‌کان هه‌لقۆستنه‌وه له بۆشاییی ده‌سه‌ڵات له سووریا و عێراق ده‌که‌ن
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هاکان فیدان سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتیمانیی تورکیا (میت) که له کۆنفڕانسی ده‌زگای خوێندنی باڵای تورکیا له‌ژێر ناوی "هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌ته‌کانی ئاسایشی ناوچه‌که" قسه‌ی ده‌کرد ئاماژه‌ی به گرنگیی ژیئۆستراتێژیک و ژیئۆپۆله‌تیکی تورکیا له ناوچه‌که کرد و ڕایگه‌یاند: له که‌شی ڕکابه‌ریی کلاسیکی ده‌وڵه‌تان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا که پێشڕه‌وت و پێداویستیی ته‌کنۆلۆجیایی کارتێکه‌ری له‌سه‌ر بوووه نه‌زمێکی نێوده‌وڵه‌تیی نوێ دروست بوووه که تێیدا هه‌ندێکیان ده‌توانن هه‌ڕه‌شه له ده‌وڵه‌تان بکه‌ن و هه‌ندێک کار دژ به‌وان ئه‌نجام بده‌ن. له‌م ڕوووه‌وه گۆڕانکاری و قه‌یرانه‌کان له جوگرافیا جیاوازه‌کاندا کارتێکه‌ری له‌سه‌ر ئێمه داناوه هه‌ر بۆیه ده‌بێ وڵاته‌که‌مان به شێوه‌ی هاوبه‌ش به‌ره‌نگاری هه‌ڕه‌شه‌ی ناوخۆیی و ده‌ره‌کی، شه‌ڕی ده‌روونی، هێرشی سایبری و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و شێوه‌یه ببێته‌وه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرد: ئه‌و گرووپه تیرۆریستییانه‌ی که سه‌ربه‌خۆیی، سه‌قامگیری و سه‌روه‌ریی وڵاته‌که‌مانیان کردۆته ئامانج، هه‌لقۆستنه‌وه له بۆشاییی ده‌سه‌ڵات له سووریا و عێراق ده‌که‌ن. ئه‌و گرووپه تیرۆریستییانه‌ی که ده‌یانه‌وێت ده‌وڵه‌ت بۆ خۆیان ڕێکبخه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن کۆنتڕۆڵی ده‌وڵه‌تان به‌ده‌سته‌وه بگرن به شێوه‌یێکی به‌ربڵاو وه‌ک ئامێری زلهێزه‌کانی دیکه به‌کار ده‌هێندرێن. ئێمه ده‌بێ به شێوه‌ی به‌ربڵاو به‌ره‌نگاری هه‌ڕه‌شه‌ی ناوخۆیی و ده‌ره‌کی ببینه‌وه. تورکیا که جوگرافیایێکی چالاکی هه‌یه ده‌بێ له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه سیاسی، ئه‌منی، ئابووری و سایبرییهکاندا ئاماده بێت و بۆ ئه‌و کاره‌ش ده‌بێ هاوکێشه جیهانی و ناوچه‌یییه‌کان به باشی ئانالیز بکرێت و پێشبینییه‌کان بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانکاری له بواره ستراتێژیکه‌کان له به‌رنامه دابنێت.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هابر 7
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران