ئەگەری دابەزینی بەرچاوی دەنگی ئەردۆغان لە ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا لە ئارادایە

دکتۆر مەهمەت ئۆزالپ، مامۆستای زانکۆی چارڵز ستۆرت پێیوایە ئەو ڕەخنانەی لەسەر شێوازی بە هاناوەچوونی حکوومەتی ئاکپارتی بۆ ناوچە بوومەلەرزەلێدراوە کوردنشینەکان هەیە، ڕەنگە ببێتە هۆی دابەزینی بەرچاوی دەنگی ئەردۆغان لەو ناوچانەدا. دکتۆر مەهمەت ئۆزالپ، مامۆستای زانکۆی چارڵز ستۆرت و بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی ئیسلامی و شارستانییەتی ئەم زانکۆیە، لە وتارێکدا کە لە گۆڤاری سیاسی کۆنڤێرسەیشێن بڵاو کراوەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، ئەدای حکوومەتی تورکیا بە سەرۆکایەتیی ئەردۆغان بەرامبەر بە ئەو بوومەلەرزە کە ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا هەژاند و زیانێکی زۆری مادی و مرۆیی لێکەوتەوە، دەتوانێت کاریگەریی نەرێنیی لەسەر چارەنووسی ئەردۆغان هەبێت. ناوبراو هەروەها ئاماژەی دا بەوەی کە کوردەکانی تورکیا 18%ی دەنگدەرانی ئەو وڵاتە پێکدەهێنن بۆیە ئەگەر حکوومەت بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان گرنگییەکی جددی بە دۆخی کورد نەدات، ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکاندا ڕووبەڕووی دۆخێکی شڵەژاو دەبێتەوە. دکتۆر ئۆزالپ جەختی لەوەش کردەوە کە بەهۆی زیادبوونی ڕەخنەکان بەرامبەر بە ئەدای حکوومەتی ئەردۆغان بەتایبەتی لەلایەن لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆن و پارتی دیموکراتیکی گەلانەوە، ڕەنگە ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا ڕووبەڕووی چارەنووسێکی جیاواز لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو بێتەوە.

کد خبر 44374

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha