کورتەی هەواڵەکانی۱۲ی جۆزەردانی ۱۴۰۵ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی۱۲ی جۆزەردانی ۱۴۰۵ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.

تورکیا لە کەرکووک؛ چاوێک لەسەر سیاسەت و چاوەکەی تر لەسەر نەوت

کۆمپانیای حکوومیی نەوتی تورکیا بە واژۆکردنی ڕێککەوتننامەیەکی بەرفراوان لەگەڵ کۆمپانیای بەریتانیی BP، پەرەپێدانی کێڵگە نەوتی و گازییەکانی کەرکووکی خستە سەرووی کارنامەی بەرنامە هاوبەشەکانیانەوە. ئەم ڕێککەوتنە پەرەپێدانی کێڵگەکان، گەڕان و دۆزینەوە، زیادکردنی توانای هەناردەکردن و گواستنەوەی گاز دەگرێتەوە.



بۆچی هەرێمی کوردستان هێشتا سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی نییە؟

سەرەڕای زیادبوونی هەڕەشە ئەمنییەکان لە ساڵانی ڕابردوو و جەختکردنەوەی بەردەوامی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لەسەر پێویستیی پاراستنی ژێرخانە حەیاتییەکان، ئاستەنگە یاساییەکان، ناکۆکییە سیاسییەکان و ناڕوونی دەربارەی داهاتووی ئامادەبوونی ئەمریکا، دەستڕاگەیشتنی هەرێمی کوردستان بە قەڵغانێکی بەرگریی سەربەخۆ ڕووبەڕووی ئالنگاریی جیدی کردووەتەوە.




پەرلەمانی نوێی سووریا و کەلێنی کۆنی ناوماڵی کورد

لەکاتێکدا دیمەشق باس لە دەستپێکردنی پرۆسەیەکی سیاسیی نوێ دەکات، چۆنیەتیی ئامادەبوونی کورد لە پەرلەمانی تازەدامەزراودا بووەتە بابەتێکی جێی مشتومڕ؛ چونکە هەندێک لە حیزبە کوردییەکان بە دەرفەتێکی دەزانن بۆ کاریگەریی سیاسی و هەندێکی دیکەش بە شانۆگەرییەکی بێ شەرعیەت لەقەڵەمی دەدەن.



چۆن دۆزینەوەی نێاندەرتاڵەکانی شانەدەر بوو بە پڕۆژەیەکی ناسنامەسازی بۆ کوردەکانی عێراق؟

زانکۆی ئۆکسفۆرد وتارێکی دەربارەی ئەشکەوتی بەناوبانگی شانەدەر بڵاوکردووەتەوە، کە تێڕوانینێکی جیۆپۆلیتیکی بۆ ئەم شوێنەوارە مێژووییە هەیە. وتارەکە هەوڵ دەدات نیشانی بدات کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان چۆن میراتی کولتووری و دێرینی ناوچەکە بۆ بەهێزکردنی ناسنامەی نەتەوەییی کوردی و چەسپاندنی پێگەی خۆی لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا بەکاردەهێنێت.

کد مطلب 2795959

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha