لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ عەلی لاریجانی:
ئەعرەجی: ڕێگا نادەین خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان ببێتە پێگەیەک بۆ هەڕەشە کردن لە ئێران
قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران‌دا لە تاران پابەندبوونی تەواوی بەغدای بە ڕێککەوتنی ئەمنیی لەگەڵ ئێران دووپات کردەوە، ئەعرەجی ئاشکراشی کرد، 11 ملیۆن دۆلاریان بۆ دامەزراندنی هەشت کەمپ بۆ ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە عێراق تەرخان کردووه و کاری مەیدانی بۆ جێبەجێ کردنی ئەم ڕێککەوتنە لە بەرنامەی کاردایە.
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات:
ئازادکردنی ڕەققە کۆتاییهێنان بوو بە پایتەختی خەلافەتی داعش
فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات پەیامێکی بەبۆنەی هەشتەمین ساڵیادی ئازادکردنی شاری ڕەققە لەدەستی چەکدارانی داعش بڵاو کردەوە و دەڵێت: ئازادکردنی ڕەققە خاڵێکی یەکلاکەرەوە بوو بۆ کۆتاییهێنان بە پایتەختی خەلافەتی داعش و رێگەی بەرەو پاراستنی مرۆڤایەتی و لەناوبردنی مەترسیدارترین هەڕەشەی جیهانی کردەوە. دەشڵێت: "داستانی ئازادکردنی ڕەققە لە دەستی تیرۆریستانی داعش لەلایەن شەڕڤانان و کۆڕ و کچە ئازاکانمانەوە تۆمار کرا".
سوودانی:
دۆخی دارایی و ئابووری عێراق له باشترین ئاستیدایه
محەمەد شیاع سوودانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت دۆخی دارایی و ئابووری عێراق له باشترین ئاستیدایه، هه‌روه‌ها ئه‌و کورتهێنانه به‌رچاوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سیاسه‌ته نادروستانه‌ی که حکوومەت له ماوه‌ی پێشوه‌وه بۆی ماوه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی مووچەی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیشه‌وه، محه‌مه‌د شیاع سوودانی ڕایگه‌یاندووه: "پرسی نه‌وتمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان یه‌کلایی کردۆته‌وه که له ساڵی 2009ه‌وه هه‌ڵپه‌سێردراوه، له ئێستادا به‌دواداچون ده‌که‌ین بۆ داهاتی نانه‌وتی که کاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رده‌وامی پێدانی مووچە نابێت".

نظر شما