دوای وێران کردنی دامەزراوە نەوتییەکان لەلایەن تورکیاوە، کوردستانی سووریا هەوڵ بۆ هاوردەکردنی گاز لە هەرێمی کوردستانەوە دەدات

هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا، دامەزراوە نەوتی و خزمەتگوزارییەکانی کوردستانی سووریای کردووەتە ئامانج، لەوانە وێستگەی غازی سوەیدییە کە ۱۰۰% لە خزمەتگوزاری دەرچووە.

عەگید عەبدولمەجید، بەڕێوەبەری کارگەی غاز لە دامەزراوەی سوەیدییە لە گوندەواری دێریک بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاندووە: لە پرۆسەی هاوردەکردنی غازدان بۆ دابین کردنی پێداویستییەکانی دانیشتوانی کوردستانی سووریا، گوتیشی هەوڵێک بۆ هاوردەکردنی گاز لە هەرێمی کوردستانەوە هەیە.

ناوبراو زیادی کرد بەڕێوبەریی خۆسەر لە هەموو ئاستەکان و بە هەموو توانایەکیەوە کار دەکات بۆ دەستەبەرکردنی دابین کردنی غاز و ئاماژەی بەوەش کرد خواست لەسەر غازی ماڵان زۆر زیادی کردووە.

عەگید عەبدولمەجید ڕوونیشی کردەوە، "لە نەبوونی کارمەند و کەرەستە و بەردەوامیی هەڕەشەکانی تورکیا و بەردەوامی لابردنی شوێنەواری ئەو وێرانکارییەی بەسەر کارگەکەدا هاتووە، ڕووبەڕووی گرفتی گەورە دەبینەوە"، کە هەموو ئەمانە رێگرن لەبەردەم خێراکردنی نۆژەنکردنەوەی وێستگەکەدا.

کد خبر 2766294

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha