هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان پێویستی بە ڕەزامەندیی لایەنە سوننەکانە

مەسعوود بارزانی لەگەڵ ئەوەدایە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێویستی بە ڕەزامەندیی لایەنە سوننەکانی نێو پەرلەمانه.

خالیدە خەلیل، گوتەبێژی بارەگای بارزانی رایگەیاند، مەسعوود بارزانی پێی وایە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان مافی پێکهاتەی سوننەیە و هەر بەربژێرێک بۆ ئەو پۆستە هەڵبژێردرێت پێویستە کۆدەنگی یان ڕەزامەندیی زۆرینەی لایەنە سوننەکانی نێو پەرلەمانی لەسەر بێت.

راگەیێندراوەکەی بارەگای بارزانی لە کاتێکدایە، رۆژی ۱۴ـی تشرینی دووەمی ۲۰۲۳، دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق لەسەر سکاڵایەکی لەیس دلێمی، ئەندامێتیی محەممەد حەلبووسی لە پەرلەمانی عێراق هەڵوەشاندەوە، کە هاوکات سەرۆکی پارتی تەقەدوومە و یەکێکە لە سەرکردە هەرە دیارەکانی سوننە.

بەپێی یاسای هەڵبژاردن، جێگرەوەی محەممەد حەلبووسی ئەو کەسە دەبێت لەنێو سەرنەکەوتووەکانی بازنەی محەممەد حەلبووسی زۆرترین دەنگی هێناوە.

کد خبر 2763566

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha