زامە ناسۆرەکانی کوردانی عەفرین

بەگوێرەی ڕاپۆرتی پەیمانگای داد و ڕاستیی سووریا، کوردەکانی عەفرین لە ماوەی ۵ ساڵی ڕابردوودا لەژێر گوشار و ئەشکەنجەی لانیکەم پێنج گرووپی چەکداریی سەربە تورکیا بوون.

لە ساڵی ۲۰۱۸وە شاری کوردنشینی عەفرین و دەورووبەری ئەو شارە، لەلایەن تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی سەربەو وڵاتەوە داگیر کراوە؛ لەو کاتەوە هەتا ئێستا ڕاپۆرتی زۆر لەسەر پێشێل کردنی مافی ئینسانیی خەڵکی ئەو ناوچەیە کە زۆرینەیان کوردن بڵاو بۆتەوە.

پەیمانگای داد و ڕاستیی سووریا کە دۆخی ناوچە جیاوازەکانی سووریا لەباری مافی مرۆڤەوە پێوشوێنگیری دەکات، لە ڕاپۆرتێکدا کە بەبۆنەی پێنجەمین ساڵی داگیر کردنی عەفرین لەلایەن تورکیا و گرووپە توندڕەوەکانی سەربەو وڵاتەوە بڵاوی کردۆتەوە، باس لە زامی ناسۆر و درێژەی کوشتن و بڕینەکان و تاڵان کردنی دانیشتوانی ڕاستەقینەی ئەو شارە دەکات.


ئەم ڕێکخراوە کە لەگەڵ شایەتحاڵان قسەی کردووە باس لە دەستگیر کردن و دەست گرتن بەسەر ماڵ و دەرکردنی بەربڵاوی کوردەکانی دانیشتووی عەفرین لەلایەن ئەم پێنج گرووپەوە دەکات ئەوەش بە بیانووی پێوەندی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.

کد خبر 2763487

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha