بەرێوبەرایەتی خۆسەر بڕیاری دا بە دادگای کردنی 10 هەزار چەکداری داعش

بەرێوبەرایەتی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بڕیاری دا بە گوێرەی یاسا نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکانی پەیوەست بە تیرۆر، چەکدارە دەستگیرکراوەکانی داعش دادگایی بکات.

ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە بەیاننامەیەکدا لە پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبووک بڵاوی کردەوە: پرۆسەی دادگایی کردنەکە ئاشکرا و دادپەروەرانە و شەفاف دەبێت، بە شێوەیەک کە مافی داواکاران و قوربانیان و ئەندامانی خێزانەکەیان بپارێزێت.
بەرپرسانی کوردستانی سووریا ئاماژەیان بەوەش کردووە، بڕیارەکە بەهۆی شکستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە وەڵامدانەوەی بانگەوازەکانیان و هەروەها لەپێناو بەدیهێنانی دادپەروەری بۆ قوربانیانی تاوانەکانی داعش بووە.
 ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم بڕیارە بەو مانایە نییە کە بەرێوبەرایەتیی خۆسەر بۆچوونی خۆی سەبارەت بە پێویستیی دامەزراندنی دادگایەکی نێودەوڵەتی گۆڕیوە و دەشڵێت: ئێمە هێشتا پێداگرین لەسەر بانگەوازەکەمان سەبارەت بە ئەوەی دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەڵامی داواکارییەکانمان بداتەوە بۆ پێکهێنانی دادگایەکی نێودەوڵەتی.
شایانی باسە لە یەکەم رۆژەکانی کۆتایی هاتنی شەڕی باغوزەوە لە ساڵی 2019، بەرێوبەرایەتی خۆسەر داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە بە بەرپرسیارێتی خۆیان هەستن لە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ پرسی دادگایی کردنی دەستگیراوەکانی داعش، هەروەها دەستپێشخەرییەکانی خستۆتەروو بۆ پێکهێنانی دادگایەکی نێودەوڵەتی.

کد خبر 2757002

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha