خبر 2021-01-24 06:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دوو ژنە بەرپرسی ئیدارەی خۆسەر لە حەسەکە کوژران

بەشی سووریا- دوو ژنە بەرپرسی ئیدارەی خۆسەر لە کوردستانی سووریا پاش رفاندنیان لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە کوژران.

کوردپرێس: میدیاکانی کوردستانی سووریا بڵاویان کردەوە، لە شارۆچکەی دەشیشە لە ریفی حەسەکە تەرمی دوو ژن دۆزراونەتەوە، کە یەکێکیان سەعدە فەیسەڵ ھاوسەرۆکی ئەنجومەنی مەدەنیە لە شارۆچکەی تەلشایەر لە باشووری حەسەکە و ئەوەی دیکەیان ھند لەتیفی جێگریەتی.

ئەنجومەنی مەدەنی ناوچەی حەسەکەش لە راگەیەندراوێکدا ئیدانەی ئەو کردەوەیەی کردووە و ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو جۆرە کردەوانە ئامانج لێی تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە و بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندنە لەناو خەڵکی ناوچەکە باسی لەوەش کردووە، ئەو کردەوانە بەپلەی یەک ئافرەتان دەکاتە ئامانج و گومانیشیان لە چەکدارانی داعشە کە ئەو کارەیان کردبێت.

باسی لەوەش کردووە، ئەو دوو بەرپرسەی خۆسەر پاش چەند کاتژمێرێک لە ڕفاندن لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە کوژراون و لە شارۆچکەی دەشیشە تەرمەکانیان دۆزراوەتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.