خبر 2022-07-31 08:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:

دەیانویست ئیرادەی یەکێتی تێکبشکێنن بەڵام نەیانتوانی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، ڕایگەیاند: "یەکێتیی دەیەوێ وەکوو کورد بەیەکگرتوویی بچینە بەغدا، بەڵام بەداخەوە هەوڵیان دا ئیرادەی یەکێتیی بشکێنن".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەمیانی سەردانێکدا بۆ مەڵبەندی حزبەکەی لە هەولێر وتیشی: "یەکێتیی دەیەوێ وەکوو کورد بە یەکگرتوویی بچینە بەغدا، بەڵام بەداخەوە هەوڵیان دا ئیرادەی یەکێتیی بشکێنن و خۆیان فەرز بکەن، دەرکەوت ناتوانن".

بەوتەی شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ: "لەپێناو مافەکانی گەلەکەمان ئامادەی رێککەوتن و لێکتێگەیشتنین، بەڵام سازش ناکەین و دەستبەرداری ئیستحقاقەکانی خۆمان نابین".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.