خبر
2022-04-15 06:03
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
تەقینەوەی بۆمبێک لە خورماتوو کوژران و بریندار بوونی هەشت پۆلیسی عێراقیی لێکەوتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا، حەوت بریندار و کوژراوێکی لێکەوتەوە، کە یەکێکیان فەرماندەی لیوایە.
بەپێێ هەواڵی کوردپرێس، حسێن عەلی، بەڕێوەبەری پۆلیسی شارۆچکەی خورماتوو، بە ڕۆژنیوزی وتووە: ئەو هێزانە سەرقاڵی گەڕان بوون بەدوای چەتەکانی داعشدا، کە ماوەیەکە لە ناوچەکە جموجووڵیان دەستیپێکردووە، لەوکاتەدا بۆمبەکە تەقیوەتەوە بە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکاندا.
وتیشی: حەوت سەرباز لەئۆتۆمبێلەکەدابوون و برینداربوون و پۆلیسێکیش کوژرا، یەکێک لە بریندارەکان فەرماندەی لیوای سێیە و لەنەخۆشخانەی خورماتوو چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران