شاندێكى باڵاى سهربازیی ڕووسیا و ئەندامانی ئیدارەی خۆسەر لە کۆبانێ کۆ بوونەوە
بەشی سووریا- شاندێكى باڵاى سهربازیی ڕووسیا گهیشته شارى كۆبانێ چەند بابەتی گرینگیان لەگەڵ ئەندامانی ئیدارەی خۆسەر تاوتوێ کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاندەکەی ڕووسیا بە سەرۆکایەتی ئیلیسکندر ئیلۆکس ئەفسەرى باڵاى سوپای ڕووسیا، سەردانی شاری کۆبانێی کرد و لەگەڵ بهڕێوهبهرایهتى خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی شارهكه كۆ بوونهوه.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی کۆبانێ داوای لە شاندەکەی ڕووسیا کردووە ههوڵ بدات هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر کۆبانێ و کوردستانی سووریا بەگشتی بوەستێنێت.
لای خۆیانەوە شاندەکەی ڕووسیا جهختیان كردۆتهوه، هەوڵ دەدهن ڕێگریی له ههر هێرشێکی دیكهى سوپاى توركیا بکەن بۆ سەر کوردستانی سووریا و گرژییەکان ڕابگرن.
بۆچوونی بەکارهێنەران