خبر 2023-01-11 08:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کاروانێکی نوێی هێزەکانی ئەمریکا گەیشتە کوردستانی سووریا

بەشی سووریا- کاروانێک کە لە ١٠٠ ئۆتۆمبێل پێکهاتووە و بریتییە لە هێزی سەربازی و کەرەستەی لۆجستی، گەیشتنە بنکەکانی ئەمریکا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاروانە سەربازییەکە بە کەرەستەی لۆجستیکیەوە گەیشتوونەتە ناوەند و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە شاری حەسکە.

بەگوێرەی ئەو هەواڵەی کە ئاژانسی پەیام کورد بڵاوی کردۆتەوە، هێزەکانی ئەمریکا و کەرەستەی لۆجستیکی لە دەروازەی سنووریی ئەلوەلیدەوە کە دەکەوێتە سەر سنووری عێراق و سووریا لە ڕۆژانی ٨-١٠ی ئەم مانگە (کانوونی دووهەم)، گەیشتوونەتە ناو حەسەکە.

ئەم کاروانە سەربازییە چەندین زرێپۆشی سەربازی و تانکەری سووتەمەنی و بڕێکی زۆر تەقەمەنی پێیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.