سەردار ئەحمەدڕەزا ڕادان بە فەرماندەیی گشتیی پۆلیسی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستنیشان کرا
به‌پێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتوڵڵا خامنه‌یی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران جەنەراڵ ئه‌حمه‌د ره‌زا رادانی وەک فەرماندەی گشتیی پۆلیسی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستنیشان کرد و ناوبراو جێگه‌ی حوسێن ئه‌شته‌ری ده‌گرێته‌وه.
رێبه‌ری باڵای ئێران له نامه‌یه‌كدا بۆ جەنەراڵ ئه‌حمه‌د ره‌زا رادانی رایگه‌یاندووه، "لەگەڵ کۆتایی هاتنی ئەرکی سەردار حوسێن ئه‌شته‌ری و دەربڕینی سوپاسگوزاری و ڕەزامەندی بۆ خزمەتەکانی، ئێوە لە فەرماندەیی گشتیی پۆلیسی کۆماری ئیسلامی ئێران دادەنێم".
ڕێبەری باڵای ئێران له‌نامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه: "ئامۆژگاریی بەهێزم ئەوەیە کە دڵی خودای مەزن ڕازی بکەیت و هاوشانیش دڵی خەڵکی ئازیز ڕازی بکەیت لە پاراستنی ئاسایش و دابینکردنی ئاسوودەیی گشتی".
لە ئرێژەی نامەکەدا هاتووە: "باشترکردنی تواناکانی ڕێکخراوەکە و پاراستنی کەرامەتی فەرمانبەران، ڕاهێنانی پۆلیسی تایبەتمەند بۆ کەرتە ئەمنییە جیاوازەکان یەکێکی ترە لە ڕاسپاردە گرنگەکان".
بۆچوونی بەکارهێنەران