مەسروور بارزانى، وه‌زیری ناوخۆ و دادی بۆ لێکۆڵینه‌وه له رووداوی په‌لاماردانی کچه‌که‌ی سلێمانی ڕاسپارد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌باره‌ی هێرشکردنه سه‌ر کچێک له ناوچه‌ی هوانه‌ی شاری سلێمانی په‌یامێکی بڵاو کرده‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر په‌یامێکی له‌باره‌ی هێرشکردنه سه‌ر کچێک له ناوچه‌ی هوانه‌ی شاری سلێمانی بڵاو کرده‌وه و رووداوه‌که‌ی به شه‌رمه‌زارانه وه‌سف کرد.
له په‌یامه‌که‌ی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا هاتووه: "په‌لاماردانی به کۆمه‌ڵ بۆسه‌ر کچێکی گه‌نج، له کاتێکدا ده‌بوایه بۆ ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵی نوێی کۆببوونایه‌وه، جێگه‌ی شه‌رمه‌زارییه، هیچ بیانوویه‌کی بۆ نییه و به‌هیچ شێوه‌یه‌کیش قبووڵکراو نییه".
بارزانی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه، له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زیری ناوخۆ و دادی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان قسه‌ی کردووه بۆ ده‌ستپێکردنی لێکۆڵینه‌وه له‌و رووداوه و به سزاگه‌یاندنی ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌ستیان له‌و تاوانه هه‌بووه.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران