بافڵ تاڵه‌بانى: ده‌مانه‌وێت کێشه‌ى بودجه‌ى هه‌رێم به‌یه‌کجارى چاره‌سه‌ربکه‌ین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆکى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان ده‌یانه‌وێت کێشه‌ى بودجه و مووچه‌ى هه‌رێم به‌یه‌کجارى چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵه‌بانى له کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ عه‌مار حه‌کیم سه‌رۆکى ره‌وتى حیکمه جه‌ختى لە یەکخستنی هەوڵەکان کردەوە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی نیشتمانی لەبارەی پشکی هەرێم و دابین کردنی شایستە داراییەکان.
تاڵەبانی رایگەیاندوه: ساڵانێکە هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی باجی ئەم کێشەیە دەدەن و کراونەتە قوربانیی ململانێکان، بۆیە دەیانەوێت لەگەڵ برا و دۆستەکانیان لە بەغدا چارەسەرێکی نیشتمانی و یەکجارەکی ئەم کێشەیە بکەن و کۆتایی بەو دۆخە بهێنین.
ناوبراو ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، ئەمه بە نسبەت یەکێتییەوە ئەولەویەتە و هەموو هەوڵێکی لەپێناودا دەدەن.
بۆچوونی بەکارهێنەران