خبر 2022-12-12 04:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەسەدە درۆنێکی سوپای تورکیای لە ناوچەی زڕگانی خستەخوارەوە

بەشی سووریا- درۆنێکی بومبڕێژکراوی سوپای تورکیا لە ناوچەی زڕگانی لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتەوە کرایە ئامانج.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) ڕایگەیاند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوی سوپای تورکیایان لە ناوچەی زڕگانی سەر بە پارێزگای حەسەکە، خستە خوارەوە.

لەمبارەوە زیاتر ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە بڵاوی کردەوە ڕۆژی شەممە 20ی سەرماوەز فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا کە ئامادە هێرش کردن بوو لە کاتژمێر 17ی دواینیوڕۆدا لەلایەن هێزەکانیانەوە کراوەتە ئامانج و کەوتۆتە خوارەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.