پێویستە هەوڵەکان بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ چڕ بکەینەوە
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێواز فائق لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، "10ی دیسێمبه‌ر، ڕۆژی جیهانیی مافه‌كانی مرۆڤ، له ڕۆژمێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا یه‌كێكه له‌و بۆنه جیهانییانه‌ی كه به گرنگییه‌كی زۆره‌وه جه‌خت له بنه‌ما و پره‌نسیپه باڵاكانی ڕێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ كراوه‌ته‌وه، ئه‌م بۆنه‌یه به ده‌رفه‌تێكی گونجاو ده‌زانین كه تێیدا گوزارشت له ڕوانگه‌ی خۆمان بكه‌ینه‌وه بۆ پێكه‌وه‌ژیانی نێوان سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه و ئاینه جیاوازه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و قوربانیدانی گه‌له‌كه‌مان بۆ به‌دیهێنانی یه‌كسانی، ئاشتی و ئازادی."
ناوبراو ئەوەشی خستوەتەڕوو، "له‌م بۆنه‌یه‌دا جه‌خت له گه‌شه‌پێدانی زیاتری چه‌مكه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ینه‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی مافی نه‌ته‌وه، ئاین، ڕه‌گه‌ز و زمانه جیاوازه‌كان، هه‌روه‌ها پاراستن و پشتیوانیكردنی داخوازیی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان."
سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان دەڵێت: "دووپاتیشی ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌بێت له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانمان له حكومه‌ت، ڕێكخراو و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره نێوخۆیی و جیهانییه‌كانی بواری پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ، هه‌وڵه‌كانمان چڕتر بكه‌ینه‌وه بۆ داكۆكی كردن و پاراستنی ئه‌و به‌ها مرۆییانە و قووڵ كردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی ته‌بایی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كلتوری ڕقلێبوونه‌وه".
بۆچوونی بەکارهێنەران