خبر 2022-12-10 05:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان:

ڕێگە نادەین لە هەرێمی کوردستانەوە کێشە بۆ وڵاتانی دراوسێ دروست بکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هیچ کات رێگە نادەن هەرێمی کوردستان ببێتە بەشێک لەو کێشانەی بۆ وڵاتانی دراوسێ دروست دەبن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رێبەر ئەحمەد،وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "دەخوازین ئەو کێشانەی لەسەر سنوورەکان هەیە کۆتاییان پێبێت، لەبەرئەوەی خەڵکی ئێمە بەشێک نین لەو کێشانە و داواش دەکەین خەڵکی دیکە کێشەکانیان نەهێننە ناو خاکی ئێمەوە".

رێبەر ئەحمەد وتیشی: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشتگیری ئارامی و سەقامگیری لە سنوورەکان دەکات و هیچکات رێگە نادەین هەرێمی کوردستان ببێتە بەشێک لەو کێشانەی بۆ وڵاتانی دراوسێ دروست دەبێت، داواش لە وڵاتانی دراوسێ دەکەین هاوکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بن و کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکەن".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.