بافڵ تاڵەبانی زیاتر لە 18 جار سەردانی مهسعوود بارزانی کردووە، بەڵام دەستێک هەیە ناهێڵێت بگەینە ڕێککەوتن
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاڵاو عەلی عەسکەری کارگێڕی مەکتەبی سیاسى یەکێتی بەمیدیای نزیک له حزبەکەی وت: "ئێمە وەک یەکێتی خۆمان بەخاوەنی بیرۆکەی دروستبوونی حکوومەت و پەرلەمانی کوردستان دەزانین، ئەم حکوومهتى هەرێمە لهسهر داوای سەرۆک مام جەلال دروست بووه، بۆیە ئێستا نە دوو ئیدارەیمان دەوێت و نە لەگەڵ دوو ئیدارەیشداین".
ناوبراو ئاشکرای دەکات: بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی زیاتر لە 18 جار سەردانی مهسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی کردوە، بەڵام دەستێک هەیە ناهێڵێت ئێمە بگەینە ڕێککەوتن و ڕێگەنادات ئەم حکومڕانیە بگاتە ئهنجام.
سهبارهت بهپەیوەندیەکانیشیان لەگەڵ پارتی عهسکهرى وتى: "ئێمە لەگەڵ پارتی کە شەڕدەکەین حەدی وەسەتمان نییە، نەک براکوژی، بەڵکوو خوشک کوژیشمان کردووە، ئێمە پەیوەندیی زۆر خراپترمان هەبووە لە ڕابردوودا، ئەمەی ئێستا هەیە شەڕە قسە و شەڕی ڕاگەیاندنە، بەڵام هەرگیز بەرەو شەڕى ناوخۆ ئێمە وەک یەکێتی هەنگاومان نەناوە و هەنگاویش نانێین".
ئهو بهرپرسه باڵایهى یهکێتى ڕاشیگەیاند: "بەبۆچوونی من ئێمە تێێگەشتنمان بۆ حکوومەتی ئیئتیلاف هەڵەیە، ئەم کابینەیە پارتی زۆرترین دەنگی هێناوە، بەڵام حکوومەتی ئەوان نییە بەتەنها و ناشبێت بەرنامەی کاریی ئەم حکوومەتە بەتەنها بەرنامەی پارتی بێت، بەڵکوو حکوومەتێکی ئیئتیلافیە و جگە لە یەکێتی و پارتی لایەنەکانی تریش بەشدارن".
بۆچوونی بەکارهێنەران