کەسێکی نزیک لە لاهوور شێخ جەنگی وەکوو ڕاوێژکاری سوودانی هەڵبژێردرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامى پێشووى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى و که‌سى نزیک له لاهور شێخ جه‌نگى، وەکوو ڕاوێژکاری محەممەد شیاع سودانی سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق بۆ کاروباری ژنان دیاری کرا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ى هه‌واڵێکى میدیاى عێراقى، دوێنێ شەممە محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، ئاڵا تاڵه‌بانى ئه‌ندامى پێشوى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى و که‌سى نزیک له لاهور شێخ جه‌نگى وه‌ک ڕاوێژکارى تایبه‌تى خۆى بۆ کاروبارى ژنان ده‌ستنیشان کردووه.
به‌گوێره‌ى زانیاریه‌کان، ئاڵا تاڵەبانی ده‌بێته یه‌که‌م خانم له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران که وه‌کوو ڕاوێژکارى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ده‌ستبه‌کار بێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران