خبر 2022-12-01 07:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دژایەتیی توندی ئەمریکا بۆ هێرشی زەوینیی تورکیا لەدژ کوردەکانی سووریا

بەشی جیهان- وەزیری بەرگریی ئەمریکا دژایەتیی توندی خۆی بەرامبەر ئەنجامدانی هێرشی زەوینی لە لایەن ئەنقەرەوە بۆ سەر کوردەکانی سووریا بە هاوتا تورکییەکەی راگەیاندووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا - پێنتاگۆن لە راگەیێندراوێکدا گوتی، "وەزیر لۆید ئۆستن رۆژی چوارشەممە بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ خولوسی ئاکار، هاوتا تورکییەکەی کردووە و داوای هێورکردنەوەی بارودۆخەکەی کرد، هەروەها دژایەتیی تووندی وەزارەتی بەرگریی بەرامبەر ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی نوێی تورکیا لە سووریا دەربڕی."

پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ئۆستن لەگەڵ ئاکار تەنیا رۆژێک دوای ئەوە هات کە سکرتێری رۆژنامەڤانیی پێنتاگۆن گوتی، لەشکرکێشیی نوێی تورکیا بۆ سەر سووریا "زیانی سەخت دەگەیێنێت" بەو دەستکەوتانەی لە دژی داعش بەدەست هاتوون، کە هەسەدە لە بەدیهێنانیان رۆڵێکی سەرەکی بینی.

بەرپرسانی کوردی سووریا کە ناوچەی ژێر کونترۆڵی ئەوان لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا کەوتۆتە زێر قورسترین هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی خۆیان بە خەمساری لەبەرامبەر ئەو هێرشانە تۆمەتبار کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.