بەرپرسێکی باڵای PKK لە گارە کوژرا
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی ئانادۆڵۆ بڵاوی کردەوە لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانیی (MiT) لە ناوچەی گارە باکووری عێراق، بەرپرسێکی باڵای پەکەکە کە ئەندامی ئەنجوومەنی ھەپەگە و بەرپرسی لقی ژنانی یەژەئا-ستار بووە کوژراوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، ئەو بەرپرسەی پەکەکە ناوی «خانم دەمیر» بووە و لەناو رێکخراوەکەشدا ناوی خوازراوی "بەرفین نوورحەق"ی ھەبووە.
ئاژانسەکە ڕاشیگەیاند: دوای ئەوەی دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانی (MiT)، شوێنی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی دەمیر لەگەڵ ئەندامانی پەکەکە لە ناوچەی گارە دیاریی دەکات، ئۆپەراسیۆن بۆسەر ئەو شوێنە ئەنجام دەدرێت و لە ئاکامدا، دەمیر و چەند چەکدارێکی دیکەی پەکەکە دەکوژرێن.
خانم دەمیر لە نەوەدەکانی سەدەی رابردوودا، چووەتە نێو ریزەکانی پەکەکە و یەکێک بووە لە پلانداڕێژەری ئەو پەلامارانەی دژبە ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا، ئەنجام دراون.
ھەروەھا لە ناوچەکانی گارە و شنگال، چالاکی یئەنجام داوە و مەشقی ئایدۆلۆجی و چەکداریی بە ئەندامانی نوێی پەکەکە کردووە.
دەمیر لە ساڵی ٢٠٢١دا و لە دوای کوژرانی خەڵەف محەمەد کە ناوی خوازراوی "سۆفی نورەددین" بووە، پۆستی ئەوی لەناو پەکەکەدا وەرگرتووە.
بۆچوونی بەکارهێنەران