خبر 2022-06-29 17:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەیامی وەزیری دەرەوەی ئێران لە ساڵۆگەڕی کیمیابارانی سەردەشت

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا دەنووسێت: گەمارۆ تاکەلایەنەکانی ئەمریکا دابین کردنی دەوای بۆ بەرگەوتووانی کیمیاباران زۆر دژوار کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بەبۆنەی ڕێزلێنان لە ساڵۆگەڕی کیمیاباران کردنی شاری سەردەشت و ڕۆژی نەتەوەیی بەرەنگاربوونەوەی چەکی کیمیای و بایۆلۆژی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: 35 ساڵ بەسەر بۆردوومانی کیمیایی تۆقێنەری شاری سەردەشت بەدەستی ڕەژیمی خوێنڕێژی بەعسیدا تێدەپەڕێت.

ئەگەرچی بەدرێژایی 8 ساڵ شەڕی سەپێنراودا زیاتر لە 300 جار چەکی کیمیایی لەدژی سەربازان و خەڵکی سڤیل بەکار هێندرا بەڵام کیمیابارانی پووشپەڕی 1366ی هەتاوی شاری سەردەشت و چەند گوندێکی دەوروبەری ئەو شارە تراژێدیایێک بوو کە لەسەردەستی ڕەژیمی سەدام و هاوبەشە ڕۆژاواییەکانی ڕوویدا.

هەر بەم بۆنەشەوە ناو نیانی ئەم ڕۆژە وەکوو "ڕۆژی نەتەوەیی بەرەنگاربوونەوەی چەکی کیمیایی و بایۆلۆژی" یاد و ناوی شەهیدانی پایەبەرزی کیمیاباران بەرز ڕادەگرێت.

منصور رحیمی

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.