داعش مردنی سەرکردەی خۆی پشت ڕاست کردەوە و جێگرەکەی دیاریکرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- داعش سەرکردەی نوێی خۆیان لە جیاتی ئەبوو ئیبراهیم قورهیشی ڕاگەیاند.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی راگهیهنراوێک که داعش له ماڵپهرهکهیاندا بڵاوی کردۆتەوە؛ "ئەبوو حەسەن هاشمی" لە جیاتی عەبدوڵا قەرداش (ئەبوو ئیبراهیم قورشی) وەک سەرکردەی نوێیان دەستنیشان کراوە.
شایانی باسە درهنگانێکی شهوی 2ی شوبات، یەکەیەکی تایبەتی ئەمریکا بە هاوکاری شەڕڤانانی هەسەدە لە ئۆپەراسیۆنی سەربازیدا لە شارۆچکەی عەتمە لە شارۆچکەی ئیدلب-ی سووریا سەرکردەی داعش کوژرا.
بۆچوونی بەکارهێنەران