خبر 2022-02-22 09:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕووسیا پەیوەندیی ئەمریکا لەگەڵ کوردی سووریا بە مەترسیدار ناودەبات

بەشی جیهان- سێرگەی لاڤرۆف دەڵێت شێوازی پەیوەندیی ئەمریکا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا مەترسیدارە و دەبێت هۆی سەرۆەڵدانی هەستی جیاییخوازیی کوردەکان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سێرگەی لاڤرۆف وەزیری دەروەی ڕووسیا دەڵێت ڕەفتارەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی فۆرات لە سووریا قبووڵکراو نییە و دەشڵێت "لە ڕاستیدا ئەمریکییەکان ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فۆراتیان داگیر کردووە و ڕێگری دەکەن لە دەستپێڕاگەیشتنی بەرپرسانی فەرمیی سووریا بە سەرچاوەکانی خۆراک و هیدرۆکەربۆنی ئەم ناوچەیە".

وەزیری دەروەی ڕووسیا هەروەها پەیوەندیی ئێستای ئەمریکا لەگەڵ هەندێک لە گرووپە کوردییەکان و پێکهاتە کوردکان لەوان هێزەکانی سووریا دیموکرات بە ناموتەعارەف دەزانێت و ئیدیعا دەکات ئەم شێوە پەیوەندییە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی هەستی جیاییخوازیی کە زۆر مەترسیدارە.

ناوبراو وتیشی بەمحاڵەشەوە کە ئیدارەی ئەمریکا پێچەوانەی ساڵانی ڕابردوو مکووڕ نییە لەسەر لادانی حکوومەتی دیمەشق وتی: ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە واشنتۆن ڕاستییەکانی قبووڵ کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.