خبر 2021-12-21 07:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نووری مالیکی سەردانی هەولێر دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتیی شاندێک، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی باسنیووز بڵاوی کردەوە بڕیارە رۆژی چوارشەممە 22-12-2021 شاندێک بە سەرۆکایەتیی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا سەردانی هەولێر یکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان، کۆ ببێتەوە.

زانیارییە میدیاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەی شاندە لەگەڵ سەرکردایەتیی کورد، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.