به‌پێویستى ده‌زانین داهاتەکانی هەرێمی کوردستان به دادپه‌روه‌رانه دابه‌ش بکرێت
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسی یه‌کێتى ڕایگه‌یاند، هه‌رچه‌نده له‌کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ پارتى ڕۆنهچوونهته ناو ورده‌کارى کێشه‌کانه‌وه، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌کێشه‌کانى هه‌رێم یه‌کێتى له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌رى کێشه‌کاندایه و ده‌یه‌وێت کێشه‌کانى هاوڵاتیان چاره‌سه‌ر بکرێت و پشتیوانى له‌به‌رنامه‌ى گشتگیریى حکوومه‌تیش ده‌کات.
ئه‌و ئەندام مه‌کته‌ب سیاسییه‌ى یه‌کێتى ده‌شڵێت: "ناکرێت لایه‌ک بڵێت به‌شى خۆم بۆخۆم و به‌شى تۆش ده‌خۆم، به‌پێویستى ده‌زانین داهات به دادپه‌روه‌رانه دابه‌ش بکرێته‌وه".
عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شى وت: "تائێستا پارتى و یه‌کێتى له‌سه‌ر یه‌کلایکردنه‌وه‌ى پۆسته‌کانى به‌غدا ڕێکنه‌که‌وتوون، پێویسته ئه‌گه‌ر هه‌ردوولا شاندى هاوبه‌شیان دروست کرد، جگه له‌به‌رنامه‌ى شانده‌که بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان، ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر پۆسته‌کانیش بکرێت".
بۆچوونی بەکارهێنەران