خبر 2021-12-18 10:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا:

ئەمریکا جەخت لە ڕۆڵی گرینگی ENKS له چارەسەر کرنی کێشەی نێوماڵی کوردی سووریا دەکاتەوە

بەشی سووریا- ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕۆڵی ئەنەکەسەی لە چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا و کێشەکانی کوردستانی سووریا بەرز نرخاندووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ENKS) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جەختی لە گرینگ بوونی چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوان ئەو ئەنجومەنە و حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کورد (PYNK) و هەروەها دەوری گرینگی ئەنەکەسە کردۆتەوە لە چارەسەریی پرسە هەنووکەییەکان.

ئەنەکەسە ڕاشیگەیاندووە شاندێک لەلایەن ئەو ئەنجومەنەوە بەشێوەی ئەلەکترۆنی گفتوگۆیان لەگەڵ دەیڤید بروونستانین نوێنەر پێشوو و مەتیۆ بوراڵ نوێنەری ئیستای کۆشکی سپی کردووە.

لەبەیاننامەکەدا هاتووە: «لایەنی ئەمریکی جەختی لە ڕۆڵی گرینگی ENKS کردووە لە پڕۆسەی سیاسیی و دۆخی گشتیی سووریا و هەروەها پشتگیریی خۆیان بۆ گفتوگۆی نێوان لایەنە کوردەکانی سووریا ڕاگەیاند».

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.