خبر 2021-12-15 09:47 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مانگرتن لە زانکۆى سلێمانى دەستیپێکرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەشێک لە فەرمانبەرانی کۆلێژەکانی ناو زانکۆی سلێمانی بەھۆی وەرنەگرتنی مووچەی مانگی ڕابردوو مانیان گرتووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی ناس کورد رایگەیاند، فەرمانبەران لە بەشێک لە کۆلێژەکانی زانکۆی سلێمانی مانیان گرتووە و جەخت دەکەنەوە کە ناچنەوە سەر کارەکانیان چوونکە هێشتا مووچەی مانگی ڕابردوویان وەرنەگرتووە.

حکوومەتى هەرێم مانگانە لە 25 مانگ دەست دەکات بە دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران، بەڵام سەرباری ئەوەی مانگی نوێ نیوە بووە و ئەمڕۆ 15ی مانگە هێشتا چەند وەزارەت و دەستەیەک مووچەیان وەرنەگرتووە کە یەکێکیان خوێندنی باڵایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.