خبر 2021-12-05 09:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

خۆپیشاندانی خوێندکارانی ناڕازی لە هەرێمی کوردستان دەستی پێکردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جارێکی تر زانکۆی سلێمانی و چەند زانکۆیەکی تر بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد و دەستیان کردەوە بە خۆپیشاندان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ یەکشەممە، جارێکی تر خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد و لەبەردەم زانکۆکە گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و داوا دەکەن دەرماڵەکانیان بۆ خەرج بکرێت.

ئەو خوێندکارانە باس لەوە دەکەن، بڕیاریان داوە تاوەکوو حکوومەت داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکات بایکۆت نەشکێنن، بەڵام ناچنە سەر شەقام و رێ لەکەس ناگرن، تاوەکوو کەسی گێرەشێوێن هەوڵنەدات بچێتە ناویان و رێڕەوی داواکارییەکانیان بۆ مەرامی خۆیان بقۆزنەوە.

لەلایەکی ترەوە، بە هەمان شێوە خوێندکارانی زانکۆکانی گەرمیان و کۆیە و هەڵەبجە و چەندین ناوچەی تر بایکۆتیان راگەیاند و داوای جێبەجێ کردنی داواکانیان وەک دەرماڵە و خزمەتگوزارییە گشتییەکان دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.