چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌کی پێشمەرگە پاش هێرشەکانی ئەم دواییەی داعش لابران
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگرى سوپاسالارى پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ک فه‌رمانده‌ى سه‌ربازى به‌هۆى که‌مته‌رخه‌میه‌وه لابراون چوونکە پێشتر فه‌رمانده‌کانیان ئاگادارکردۆته‌وه که داعش نیازى هێرشى هه‌یه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا قاره‌مان که‌مال جێگرى سوپاسالارى پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ک فه‌رمانده‌ى سه‌ربازى لابراون و هۆکاره‌که‌شى که‌مته‌رخه‌مى بووه چوونکه پێشتر ئاگادار کراونه‌ته‌وه که داعش نیازى هێرشى هه‌یه بۆسه‌ر پێشمه‌رگه.
لیوا قاره‌مان وتیشى، وه‌زاره‌ت هه‌ندێک بودجه‌ى تایبه‌تى هه‌بووه بڕدراوه بۆیه نه‌یانتوانیوه هه‌ندێک بڕیارى په‌یوه‌ست به قایم کردنى سه‌نگه‌ره‌کانى پێشمه‌رگه بده‌ن.
ناوبراو باسى له‌وه‌ش کردووه، داواى دابین کردنى درۆنیان کردووه تا ئێستا عێراق ڕێگره درۆنیان بۆ دابین بکرێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران