مەسعوود بارزانی و سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراقیان تاوتوێ کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم لە کۆبوونەوەیێکدا ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی عێراقیان تاوتوێ کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفزیۆنی کوردستان 24 بڵاوی کردەوە لە سەلاحەددین، مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم و شاندێکی یاوەری کرد و بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و دواپێشهاتەکان و هەڕەشەی تیرۆریستان تاوتوێ کرا.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئۆکتۆبەری رابردوو و هاوکێشە سیاسییە تازەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ کران.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران