خبر 2021-09-04 14:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە عێراق 48 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له‌ دوێنێوه‌ 48 تووشبووی کۆرۆنا مردوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له ‌راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌، له‌ 24 کاتژمێری رابردوودا 4316 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کراون و کۆی گشتیی تووشبووان گه‌یشته‌ 1.912.395 تووشبوو.

وەزارەتەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه‌، 7415 تووشبووی کۆرۆناش چاک بوونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها 48 تووشبووی کۆرۆنا مردوون. کۆی گشتیی به‌کارهێنانی ڤاکسینیش گه‌یشتوه‌ته‌ 3.644.950 ژه‌م.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.