خبر 2021-08-25 09:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە ماوەی 8 مانگدا ٦٩ کەس لە کەمپی هۆڵ کوژراون

بەشی سووریا- یاریدەدەری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی رایگەیاند، لە 8 مانگدا ٦٩ کەس لە کەمپی ھۆل لە شاری حەسەکەی سوریا کوژراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێ، مارتن گریفتس یاریدەدەری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی رایگەیاند، کێشە ئەمنییەکانی نێو کەمپی هۆڵ بەردەوامە و لە مانگەکانی حوزەیران و تەمموزدا توندوتیژی زیادیکردووە و لە مانگی کانوونی دووەمەوە تاوەکوو ئێستا کوژرانی ٦٩ کەس تۆمارکراوە و هەوڵی کوشتی ١٢ کەسی دیکە دراوە.

لەلای خۆیەوە گێر پیدەرسن نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سووریا، ھۆشداریی لە دووبارە زیادبوونی پێکدادان و بۆردوومانی قورس لە باشووری رۆژئاوای سووریا بە تایبەتی لە دەرعا دا و داوای لە لایەنەکان کرد دەستبەجێ کۆتایی بەو توندوتیژییە بھێنن لەبەر ئەم ھۆیەش پێویست بە پێواژوویێکی سیاسیی متمانە پێکراو و ھەماھەنگییەکی نێودەوڵەتیی بەردەوام ھەیە.

کەپمی هوڵ لە سووریایە و لە ژێر دەسەڵاتی چەکدارانی یەپەگە و پەکەکەدایە، هاوکات ئەو کەمپە ٥٩ هەزار کەسی تێدا دەژی.

سەرچاوە: NRT

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.