هەسەدە: دوو سەرکردەی داعشمان دەستگیر کردوون
بەشی سووریا- هێزەكانی سووریای دیموكرات ڕایگەیاند: دوو سەردەستەی داعشیان دەستگیر كردوون كە بەرپرسی كردەوە تیرۆریستییەكان بوون.
کوردپرێس:
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە)، لە بەیاننامەیێكدا بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ هێزەكانیان لە شارەدێی زیبان لە دەوروبەری دێرزوور، دوو سەردەستەی داعشیان دەستگیر كردوون.
ئاماژەی بەوەیش كردووە: ئەو دوو سەردەستەیەی داعش، بەرپرسی كردەوە تیرۆریستییەكانی چەتەكان بوون.
هەر لە بەیاننامەكەی هەسەدەدا هاتووە: لە ئۆپەراسیۆنی دەستگیركردنی ئەو سەردەستانەدا كە بە پشتیوانیی ئاسمانیی هاوپەیمانان بەڕێوە چووە، دەست گیراوە بەسەر چەندین كەرەستەی سەربازی و بەڵگەی تیرۆریستانی داعشدا.
بۆچوونی بەکارهێنەران