خبر 2021-08-19 06:40 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
پاش ئەوەی تورکیا نەخۆشخانەیێکی لە شەنگال بۆردومان کرد ئەمریکا هاتە دەنگ؛

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: تورکیا ڕێز لە سەروەریی خاکی عێراق بگرێت

بەشی جیهان- وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، بەدواداچوون بۆ ئەو راپۆرتانە دەکەن لەبارەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە هەرێم پێیان دەگات. داواشى لە تورکیا کرد کە رێز لە سەروەرى خاکى عێراق بگرێت.

کوردپرێس:

نووسینگەی کاروباری خۆرهەڵاتی نزیکی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەمیانەى بڵاوکردنەوەى تویتێکدا رایگەیاند، "ئاگاداری ئەو راپۆرتە رۆژنامەوانیانەین لەبارەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە هەرێم بڵاودەکرێنەوە، جارێکی تر جەختدەکەینەوە دەبێت ئۆپراسیۆنەکان رێز لەسەروەری عێراق بگرن".

ئەم هەڵوێستەی ئەمەریکا دوای چەند کاتژمێرێک دێت لە بۆردومانکردنی نەخۆشخانەیێک لە شنگال.

ئیدارەی خۆجێی شنگال رایگەیاند، لە ئەنجامی بۆردومانکردنی نەخۆشخانەکە هەشت کەس گیانیانلەدەستداوە.

پێشتریش بەهۆی بەئامانجگرتنى ئۆتۆمبێلێک لەناو بازاڕى شنگال فەرماندەیەکی حەشد کوژرا.

تویتەکەى نووسینگەی کاروباری خۆرهەڵاتی نزیکی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەکاتێکدایە کە چەند مانگێکە سوپای تورکیا بە بیانووی هەبوونی بارەگا و بوونی گەریلاکانی پەکەکە چەند ئۆپراسیۆنێکی سەربازی لە هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.