خبر 2021-07-29 13:13 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمريكا ژمارەیێک سزای نوێی بەسەر سووریادا سەپاند

بەشی سووریا- ئیدارەی ئەمریکا ژمارەیێک سزای نوێی بەسەر 9 دامەزراوەی سووریادا سەپاند.

کوردپرێس: بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە بڵاو کراوەتەوە، نووسینگەی پاراستنی سامانی بیانییەکان (OFAC)، لە سووریا سزای سەپاندووەتە سەر ھەشت گرتووخانە کە لەلایەن ھەواڵگریی حکوومەتی سووریاوە بەڕێوەدەبردرێن.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە پێنج بەرپرسی باڵای ئەمنی ئەم گرتووخانانەش خراونەتە لیستی سزاکانەوە.

جگە لەوە نووسینگەی پاراستنی سامانی بیانییەکان (OFAC) بەھۆی چالاکییەکانیان لە دژی خەڵکی مەدەنی لە باکووری سووریا، گرووپی چەکداریی ئەحرار شەرقییە و دوو سەرکردەی گرووپەکەیشی خستووەتە لیستی سزاکانەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.