خبر 2021-07-20 08:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شاندێکی باڵای ئیدارەی خۆسەر لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا کۆ بوونەوە

بەشی سووریا- شاندێکی باڵای ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا لە کۆشکی ئەلیزێ کۆ بوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەریی خۆسەری کوردستانی سووریا لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی سوریای دیموکراتیک و بێریڤان خالید، هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و خەسان یوسف، هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی مەدەنیی دێرەزۆر لەگەڵ ئیمانوئێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەرەنسا کۆ بوونەوە.

بەپێی ڕاگەیانراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی دۆخی سیاسی ناوچەکە بە تایبەتی قەیرانی سووریا و هەروەها لێکدانەوە بۆ پێشنیازەکانی چارەسەری کراون.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بەڕێوەبەریی باکوور–ڕۆژهەڵاتی سووریا و مۆدێلە بەڕێوەبەرییە دیموکراتیەکەی کرا و باسیش لە گەمارۆی سەر باکوور–ڕۆژهەڵاتی سووریا کرا.

شاندەکە لەبارەی تێکۆشان لە دژی داعش زانیاری وردیان بە ماکرۆن دا و باسیان لەوەکرد، داخستنی دەروازە سنوورییەکان کاریگەرییێکی خراپی لەسەر ناوچەکە دروست دەکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.