خبر 2021-07-17 07:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئیدارەی خۆسەری ژمارەیەک ژن و منداڵ لەکەمپی هۆل رادەستی بەلجیکا دەکاتەوە

بەشی سووریا- ئیدارەی خۆسەری رۆژئاڤای کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی شاندێکی باڵای بەلجیکا بەسەرۆکایەتی ئیریك دی موینك، بەرپرسی دۆسیەی سوریا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە سەردانی قامشلۆی کردوە و ژمارەیەک ژن و منداڵی نیشتەجێی کەمپی هۆل کەبەرەگەز بەلجیکی بون رادەستی شاندەکە کراونەتەوە.

کوردپرێس:

ئیدارەی خۆسەری باکووری سووریا لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوە کردوە، لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی چەندین دۆسیە و بابەتی جیاوازەوە كراوە لەوانەش پرۆسەی سیاسی و بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی بەكراوەیی هێشتنەوەی دەروازەی سنوریی باب ئەلهەوا بۆ گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكان و بەردەوام بوونی توركیا لە بڕینی ئاوی شاری حەسەكە، بۆیە داوایان لەشاندەکە کردوە رێگەچارەیێكی دیكە بۆ گەیاندنی هاوكارییەكان بۆ خەڵكی رۆژئاڤای کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە بگرنەبەر.

لای خۆیەوە دی موینك، بەرپرسی دۆسیەی سوریا لە وەزارەتی دەرەوەی بەلجیکا باسی لەوەکردوە، بەلجیكا رۆڵی هێزەكانی سوریای دیموكرات بەرز دەنرخێنێت لە بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و دووپاتی كردووەتەوە کە زۆر نیگەرانن لە دۆخی كەمپەكان، بەتایبەتی لەم كاتەدا کە پەتای كۆرۆنا بەشێوەیێكی بەرچاو بڵاو بووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.