خبر 2021-07-04 19:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی کەمایسیی جدیی ئاو لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا هۆشداری دەدات

بەشی جیهان- نووسینگەی هەماهەنگیی کاروباری مرۆڤدۆستانەی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی پەرەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی وێستگەی ئاوی عەلوک نیگەرانیی دەربڕیوە چوونکە ئەو وێستگەیە ئاوی 500 هەزار هاووڵاتی دابین دەکات.

نووسینگەکە دەڵێت هۆکاری کورتهێنانی دەستپێڕاگەیشتنی هاووڵاتییانی دانیشتووی ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا و بەتایبەت هاووڵاتییان حەسەکە بە ئاو ئەوەیە کە وێستگەی پەمپینگی ئاوی عەلوک کێشەی بۆ دروست بووە چوونکە ئەو وێستگەیە لە ژێردەسەڵاتی میلیشیاکانی سەربە تورکیایە.

دامەزراوەکەی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی پەرەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریاش نیگەرانیی دەربڕیوە.

هەروەها نەتەوەیەکگرتووەکان جەختی کردۆتە سەر هەوڵی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ دەستەبەرکردنی پێویستیی هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیە بەئاوی خواردنەوە و ڤاکسێنی کۆرۆنا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.