هێرش بۆ سەر نەخۆشخانەیێک لە عەفرین 13 کوژراو و 27 برینداری لێکەوتەوە/ تورکیا YPG تۆمەتبار دەکات
بەشی سووریا- دوێنێ شاری عەفرین تۆپباران کرا و چەند تۆپێک بەر نەخۆشخانە و قوتابخانە و ماڵی هاوڵاتییان کەوتن، بەو هۆیەوە 13 هاوڵاتی کوژران و 27 کەسی دیکەش برینداربوون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی VOAی تورکی بڵاوی کردەوە چوار تۆپ بەر ناوەندی شاری عەفرین کەوتوون، تۆپێک بەر نەخۆشخانەی گشتی شارەکە کەوتووە 13 کەس کوژران و یەکێک لە کوژراوەکانیش پزیشکە.
تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە هێرشەکە رانەگەیاندووە و هۆکاری هێرشەکەش نادیارە.
هاوکات، میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، هێزەکانی نزیک لە پەیەدە لە ناوچەی تەلڕەفعەت بە مووشەک هێرشەکەیان ئەنجام داوە، لە بەرامبەردا، مەزڵوم کۆبانێ فهرماندهی گشتیی هێزهكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) رەتیکردەوە شهڕڤانهكانیان له پشت هێرشه مووشهكیهكهوە بووبن.
مەزڵوم کۆبانێ وتیشی، دڵتهنگ و نیگهران بوون به کوژرانی دهیان كهسی بێتاوانی عهفرین و به ههموو جۆرێک ئیدانهی ئهو هێرشه دهكهن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران