خبر 2021-06-02 03:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

گەڕی56ی دەوریەی سەربازیی ڕووسیا و تورکیا لە ڕۆژئاوای کۆبانێ ئەنجام درا

بەشی سووریا- هێزە سەربازییەکانی ڕووسیا و تورکیا گەڕی 56ەمی دەوریە سەربازییە هاوبەشەکەیان لە ڕۆژئاوای کۆبانێ ئەنجام دا.

کوردپرێس:

میدیا کوردییەکانی کوردستانی سووریا ڕایانگەیاند پۆلیسی سەربازیی ڕووسیا و سەربازەکانی تورکیا گەڕۆ پەنجا و شەشەمی دەوریەی هاوبەشی سەربازییان لە ڕۆژئاوای کۆبانێ ئەنجام دا.

ئەو دەورییە سەربازییە پێکهاتبوو لە 8 ئوتومبێلی سەربازیی ڕووسی و تورکیا و بە پشتگیریی دوو کۆپتەری ڕووسی ئەنجام درا.

دەوریە سەربازییە هاوبەشەکەی تورکیا و ڕووسیا لە 20 کیلۆمەتریی ڕۆژئاوای کۆبانێوە دەستی پێکرد کە گوندی ئاشمە دەگرێتەوە و دەوریەکە پاش تێپەڕبوون بە گوندی جارقلی سەروو و قران و دیکمداش و خورخوری و بووبان و سفتەک و گوڵ بەگ تا مەودای 4 کیلۆمەتریی گوندی تەل شەعیری ڕۆژئاوای کۆبانی بەردەوام بوو.

شایانی باسە ڕۆژی 24ی مانگی مەی لایەنی ڕووسی و تورکی گەڕی 25ی دەوریە سەربازییە هاوبەشەکەیان لە ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ ئەنجام دابوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.