خبر 2021-05-30 05:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

چەکدارانی داعش ڤیدیۆی گولـلەباران کردنی پۆلیسێکی کوردیان بڵاو کردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چەکدارانی داعش لە پێگەکانیانەوە ڤیدیۆی گولـلەباران کردنی گەنجێکی کوردیان بڵاو کردەوە کە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان پۆلیس بوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەڤزیۆنی ئێن ئاڕ تی بڵاوی کردەوە، چەکدارانی داعش لە پێگەکانیانەوە ڤیدیۆی گولـلەباران کردنی گەنجێکی کوردیان بڵاو کردەوە کە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان پۆلیس بوو و بە وتەی بنەماڵەکەی دوو ساڵە دەستگیر کراوە.

داعش رەزامەندییان داوە جەلال بابانی ئازاد بکەن و کچێکی ئێزدییان دیاری کردووە بۆ ئەمیرێکی داعش کە رادەستیان بکەن و کوڕەکەیان وەربگرنەوە، بەڵام کچە ئێزدییەکە رەتیکردووەتەوە بڕواتە ژێر دەسەڵاتی داعش.

کەسەکە ئەوەشی بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەوانیش ڤیدیۆکەیان بینیوە و دواتر بۆیان پشتڕاستووەتەوە، کە ئەوە ڤیدیۆی کوڕەکەیان و گولـلەباران کراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.