خبر 2021-05-27 11:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕاگەیەنراوی هاوبەشی پێنج وڵاتای ڕۆژئاوایی لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی سووریا

بەشی سووریا- پێنج وڵاتی ئەمریکا، ئەڵمانیا، فەڕەنسا، بەریتانیا و ئیتالیا لە بەیاننامەیێکی هاوبەشدا داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەن ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سووریا بە ڕەسمی ناناسن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیەنراوێکی هاوبەشی وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، بەریتانیا و ئیتالیادا هاتووە، هەڵبژاردنی 26 ی ئایاری سەرۆکایەتی سووریا نە ئازادانەیە و نە دادپەروەرانەشە.

راشیانگەیاندووە، بڕیاری بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن لە دەرەوەی رێکارەکانی بڕیارنامەی 2254ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان ئیدانە دەکەن.

ئەو پێنج وڵاتە رۆژئاواییە باسیان لەوەش کردووە، کە پێویستە هەڵبژاردنی سووریا لە ژێر چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکان بەڕێوەبچێت و رێگە بە بەشداری سەرجەم سووریەکان بدرێت و دەرفەتی یەکسان بۆ هەمووان برەخسێنرێت.

هەروەک راشیانگەیاندووە، بە بێ بوونی ئەو مەرجانە هەڵبژاردنەکە دەبێت ساختەکاری و نایاساییە و هیچ رۆڵێکی نابێت لە چارەسەرکردنی قەیرانی ناوخۆیی وڵاتەکە.

رۆژی 26ی ئایار بنکەکانی دەنگدان لە سووریا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە کرانەوە و هەر یەک لە بەشار ئەسەد، مەحموود مەرعی و عەبدوڵا سەلوم خۆیان کاندید کردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.